سلێمانى.. باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركرا

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی چوار كەسییان دەستگیركرد كە زیاتر لە 50 ماتۆڕسكیلیان لەناو شاری سلێمانی دزیوە.

 

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان زانیارییان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبوو كە ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان دەدزن، دوای چاودێریكردنی تۆمەتبارەكان، كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا سێ‌ لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزینی ماتۆڕێكدا دەستگیربكرێن و تۆمەتبارەكەی دیکەش هەر ئەمڕۆ دەستگیركرا".

 

روونیشیكردەوە: كە تۆمەتباران لەشێوەی باندێكدا دزییان كردووەو بەپێی دانپێدانانی خۆیان تا ئەمڕۆ زیاتر لە 50 ماتۆڕسكیلیان دزیوەو لەدەرەوەی شاری سلێمانی ماتۆڕ سكیلەكانیان ساغ كردۆتەوە.

پۆلیس ناسنامەی تۆمەتبارەكانی بەمشێوەیە راگەیاند:

ئـ ، ی ، ح لەدایكبووی 2002
ش ، خ ، م لەدایكبووی 2000
ش ، ب ، ئـ لەدایكبوی 2002
د ، س ، م لەدایكبوی 2004

پۆلیس رایگەیاند" تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە".



AM:09:51:19/02/2020