ئێران ٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە دوای مردنی دوو کەس لە شاری قوم، شەش کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

دوێنێ ١٩ی شوبات میدیاکانی ئێران تووشبوونی دوو کەسیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە، دەمەو ئێوارەکەشی مردنی ئەو دوو کەسەیان راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەو ولآتە راگەیەندرا ٦ کەسی تر لەو شارە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

سەرۆکی پەرلەمانی و ولآت و دەزگا پەیوەندیدارەکان فەرمان و رێنومای بەپەلەیان دەرکرد بۆ پاراستنی ولآت و هەوڵدان بەبەرگرتن لەو ڤایرۆسە حکومەت رێوشوێنی توند دەگرێتە بەر.

 



AM:09:09:20/02/2020