به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت" به‌هۆى وه‌ستانى ماتۆڕسكیلێك له‌شوێنێكى قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه شێلدرا و شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌هۆى وه‌ستانى ماتۆرسكیلێك له‌شه‌قامى كه‌سنه‌زان به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ره‌سولى تایبه‌ت، له‌ئه‌نجامدا له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه پێكدادان دروستبوو و شۆفێرى ماتۆڕه‌كه گیانى له‌ده‌ستدا".
دەشڵێت" ئه‌گه‌رچى ماتۆرسكیله‌كه له‌شوێنێكى قه‌ده‌غه وه‌ستا بوو، هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانیشى به‌هۆى خێرایى ئۆتۆمبێلێکی جۆرى جى ئێم سى بوو كه پێشبڕكێى له‌گه‌ڵ دوو ئۆتۆمبێلى دیکە ده‌كرد كه خه‌ڵكى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عیراق بوون".