رۆنی ماسی بۆ نەخۆشیەكانی چاو بە سوودە

توێژینەوەیەكی‌ پزیشكی‌ ‌ ئاشكراكردووە، رۆنی‌ ماسی‌ یارمەتیدەرە بۆپاراستنی‌  چاو لەتوشبونی‌ بە نەخۆشی‌ بەتاییەت بۆ ئەو كەسانی كە تەمەنیان روو لە هەڵكشانكردووە.
توێژەرە پزیشكیەكان ئاماژەیان بەوە دەكەن كە پێویستە لە ئامادەكردنی‌ خۆراكدا گرنگی‌ بدرێت بە رۆنی‌ ماسی‌ تا لە لەكاتی‌ چونە تەمەنەوە رێگری‌ بكات لە میكرۆبی‌ چاو و توشبون بە نەخۆشیەكانی‌ چاو.
رۆنی‌ ماسی‌ دەبێتە هۆی‌ لابردنی‌ میكرۆبی‌ سەر چاو بەرێژەی‌ 55% كە هۆكارێكن بۆ توشبون بە نەخۆشیەكانی‌ چاو لەكاتی‌ بەساڵاچوندا  تەمەندا.



PM:12:22:29/04/2014