" بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە ١٢ هاووڵاتی لە مەرزی پەروێزخان راگیراون "

راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کەلار، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌" تا ئێستا ١٢ هاووڵاتی له‌ مه‌رزی په‌روێزخان راگیراوون و قائیمقامیه‌تی كه‌لار له‌ هه‌وڵدایه‌ له‌ هۆتێلێكی كه‌لار جێگیریان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ١٤ رۆژی داهاتوودا له‌ ژێر چاودێریدا بن".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

قائیمقامی کەلار رایگه‌یاند، بەچاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەروێزخان تا ئێستا 12 هاووڵاتی کەلار و گەرمیان کە لە وڵاتی ئێران، گەڕابوونەوە راگیراون، بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لە ژێر چاودێری تەندروستی دان بۆ ئەو ماوەیەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردووە.

ئەویشی خستەڕوو کە بەردەوام ژماره‌ی هاووڵاتیان کە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە و دەخرێنە ژێر چاودێری تەندروستی لە زیاد بوندان.

قائیمقامی کەلار باسی لەوەش کرد  سبەی هەوڵ دەدەن لە یەکێک لە ئوتێلەکانی شاری کەلار لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان جێگیر بکرێن.

هاوکات داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکەین، کە رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێبکەن  و سەردانی ئەوانە نەکەن کە راگیراون.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کەلار

21ی شوباتی2020

PM:10:44:21/02/2020