لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگ لە بارەی کۆرۆناوە بۆ سەرجەم خوێندگاکان دراوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە هەموو ڤیستڤاڵ و کۆبوونەوەو گەشتی بەکۆمەڵ و بۆنەیەکی تر کە ببێتە مایەی قەرەباڵغی قەدەغە دەکرێت، ئەمەش بۆ پاراستنی تەندروستی خویندکارانە.
سێ رۆژە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیتشۆتە ئێران و تا ئێستا لەو ولآتە ٥ کەس مردووەو بەدەیانی تر تووشی ئەو نەخۆشیە بووە، هەرێمی کوردستانیش سنورێکی بەرفراوانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.