لستێکی نافەرمی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بڵاودەکاتەوە

لیستێکی نافەرمی کاندیدەکانی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بڵاودەکرێتەوە، لەو لیستەدا ناوێ سێ کورد هاتووە کە دانەیەکیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەو دوانەکەی تریان سەربەخۆن.

 

بەپێی ئەو لیستە لەو ٢١ وەزارەتە، ٣ یان کوردن، وەزیری دارایی شوان ئیبراهیم تەها، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەر بەپارتی، سامان شاڵی وەزیری پەیوەندیەکان کوردێکی سەربەخۆی خەڵکی سلێمانییە، حاکم رزگار محەمەد ئەمین دادوەری یەکەمی دادگاییکردنی سەدام حسێن لەسەر دۆسیەی دوجەیل، کە ئەم کەسایەتیە سیاسیەش سەربەخۆیە.

 

بەپێی زانیاریەکانی سپی، زۆرێک لەو کاندیدانەی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی کە بڕیارە بەمزوانە بخرێتە بەردەم پەرلەمانی عێراق، نووسینگەی عەلاوی داوای سیڤی لێکردوون.

 

تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەم ناوانەی پشتڕاستنەکردۆتەوە.

 

هەرچەندە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رێکنەکەوتوون لەسەر دانانی کۆبوونەوەی نا ئاسایی بۆ دانگدان لەسەر کابینەکە، بەلآم ئەم ناوانە تا ئێستا لە میدیاکان باسیان لێوە دەکرێت.



PM:05:24:23/02/2020