بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له سنورى نێوان پارێزگاى وه‌رمێ له ڕۆژهه‌ڵات و وان له باكورى كوردستان ڕوویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی ٥.٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر سنووری نێوان ئه‌و دوو شاره‌ی هه‌ژاندووه.
هاوکات ناوەندی بومەلەرزەکە لەناو خاکی تورکیا بووە، ئەگەرچی لە سنووری ورمێی ئێران و وان-ی تورکیا بومەلەرزەکە کاریگەری هەبووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە قوڵایی شەش كیلۆ مەتر پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوای باكووری ئێرانی هەژاند، هاوكات حكومەتی توركیاش ئاشكرایكرد، كە بومەلەرزەیەك ناوچەكانی شاری وان و سەرای گرتۆتەوە كە دەكاتە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
میدیاكانی ئێرانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، بومه‌له‌رزه‌كه له رۆژئاوای ئازه‌ربایجانیش هه‌ستیپێكراوه و گوڕه‌كه‌ی ٤.٥ پله بووه.