" پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی سوتاند "

کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ، دوای چوار رۆژ زانراوە بە دەستی هاوژینەکەی ئاگر لە جەستەی بەردراو و گیانی لە دەستداوە.

 

بەپێی راپۆرتیکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی (کەوسەر گوڵ سوغانلوو) کە ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردراوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە" کەوسەر گوڵ سوغانلوو، لەلایەن هاوژینەکەی بە ناوی فەرزاد ئەحمەدی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی بانەیە، بنەماڵەی ئەحمەدی سەرەتا وایان بڵاو کردووەتەوە کە ناوبراو خۆی سووتاندووە".

 

رێکخراوەکە راشیگەیاندوە" دوای چوار رۆژ زاندراوە کە کەوسەر لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێندراوە و رۆژی ڕابردووش تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادوەریی شاری ئورمیە گواستووەتەوە".

 

 

 

 
 


PM:09:17:23/02/2020