عێراق سنوری خۆی لەگەڵ کوەیت داخست

دوای هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی کوەیت، عێراق بڕیاری دا سنورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەش دابخات.

 
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٤ی شوبات دەسەڵاتدارانی عێراق داخستنی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتی کەوەیت راگەیاند.


وەزارەتی تەندروستیی کوێت ئەمڕۆ دوو شەممە تووشبوونی دوو کەسی لە وڵاتەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، کە لە ئێرانەوە هاتوونەتەوە ئەو وڵاتە.

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە عێراق نزیکەی پێنج رۆژە سنوری خۆی داخستووە لەگەڵ وڵاتی ئێران کە گەورەترین سنوری زەمینی هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتە.




PM:12:58:24/02/2020