راهێنەری بەرشەلۆنە باسی یاریەکەی ناپۆلی دەکات


کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، باس لە یاری سبەی یانەکەی دژی یانەی ناپۆلی دەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو بە یارییەکی گرنگ ناوی دەبات.
سیتین لە پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند" یاریەکی ئاڵۆزە ناپۆلی رکابەرێکی قورس دەبێت،دەمانەوێت ئەنجامێکی ئیجابی بەدەست بهێنێنین، دوای ئەویش براوەی یاری کلاسیکۆ بین.

راشیگەیاند"یەکەم یاریم لە خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ من بەسۆز و تایبەت دەبێت، یاریگای سانپاولی مێژووییەو  بۆ منیش باشترینە تا یەکەم یاری خۆمی تێدا بکەم.

لە کۆتایدا رایگەیاند"ئەوەی بەلای منەوە گرنگە  کێ یاری دەکات، بە دڵنیاییەوە دەمانەوێت گۆڵ بکەین،دەمەوێ بردنەوە تۆمار بکەین ، یانەی ناپۆلی یاریزانی باشی هەیەو بەرشەلۆنەش ئازاری تیپی رکابەر دەدات.




PM:11:01:24/02/2020