بچوكترین تووشبووی كۆرۆنا بەبێ چارەسەر چاكبوویەوە
منداڵێكی چینیی كە لە دایکێکی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدایكببوو، تەمەنی ١٧ رۆژە بەبێ هیچ جۆرە دەرمانێک چاكبوویەوە و پزیشکەکەی رەوانەی ماڵەوەی کردوەتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیی رایگەیاند" منداڵێکی كچە لە رۆژی پێنجی شوباتی ٢٠٢٠ لە دایکێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دایك بوو، رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو".
زێنگ، پزیكشی چاودێریی منداڵه‌كه ئاشکرایکردوە: به‌بێ ئەوەی هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك یان دەرمانێکی بۆ بەکار بهێنین به ته‌واوه‌تی له ڤایرۆسه‌كه چاك بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه منداڵه‌كه گه‌شه‌ی زیاتری كردووه و ئێستاش ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.
PM:04:40:25/02/2020