جێگری وەزیری تەندروستی ئێران تووشی کۆرۆنا بوو

یەكێك لەجێگرانی وەزیری تەندروستی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و خراوەتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شووباتی ٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە" ئەنجامی پشکنینی عەلیڕەزا وەهابزادە، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".

 

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە" هۆی تووشبوونی وەهابزادە بەو ڤایرۆسە ئەوە بووە لە شاری قوم راستەوخۆ لەگەڵ تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە پەیوەندی هەبووە".

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بە خێراییەکی زۆر تەشەنە دەکات و تا ئەمڕۆ بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ٩٥ تووشبوو و ١٢ حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە هەیە.

 
 
 


PM:05:02:25/02/2020