"مەترسی تەزویرێكی زۆر دەكرێت"

‌مقداد شەریفی و قاسمی سلێمانی
مەترسیەكی تەزویری زۆر لە هەڵبژاردنەكانی سەرتاسەری عێراقدا دەكرێت لەرێگای میقداد شەریفی بەرێوەبەری بازنەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی باڵاو بەفیتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكانی كوردستان‌و عێراق مەترسی ئەوەیان هەیە كە لەرێگای نوێنەری لیستی دەوڵەتی یاسا كە مالكی سەرۆكایەتی دەكات‌و نوێنەرەكەیان میقداد شەریفی یە كە بەرپرسی بازنەی هەڵبژاردنە كە هەستیارترین دەزگای كۆمسیۆنە، كاری ساختەكاری گەورە بكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا كەوتووە لەم پرۆسەی تەزویرە " گەورەیە"دا ئێرانیش لەرێگای گەورە بەرپرسی سوپای قودس قاسمی سلێمانییەوە دەورێكی گەورە دەبینێت لەم كارەدا‌و هەوڵی جدی دەدەن كە مالكی‌و دۆستەكانی لەم هەڵبژاردندا دەنگێكی بەرچاو بهێنن.
بەپێی ئەو زانیاریانە، سەنتەری داخڵكردنی داتاكان كە سەنتەرێكی گەورەیەو هەموو ئەنجامەكانی دەنگدان لەو سەنتەرە ئیدخال دەكرێت، لەو سەنتەرەدا سێرڤەرێكی لێیە  كە كۆتا زانیاری تێدایە تەنها بۆ مقداد شەریفی هەیە كاری لەسەر بكات‌و لەژێر سەرپەرشتی ئەودایە‌و هیچ ئەندامێكی كۆمسیاران دەستی بەو سێرڤەرە ناگات.
سپی میدیا زانیویەتی كە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، سەربەست بامەڕنی ئەم زانیاریانەی داوە بە سەركردایەتی پارتی‌و پێیڕاگەیاندوون كە ئەو دەسەڵاتی بەسەر ئەو داتایانەدا ناشكێت‌و تەنها لەژێر كۆنترۆڵی میقداد شەریفیدایە‌و ئەو هەموو شتێكە.
بەپێی زاینارییەكانی سپی راستە بواری ساختەكاری لەهەموو بنكەیەكی دەنگدان هەیە، بەڵام ئەمانە هەمووی ساختەكاری بچووك‌و بێ نرخن، بەبەراودر لەو كارە ساختەكارییەی دەتوانرێت لە نوسینگەی داخڵكردنی داتاكان بكرێت.
سپی زانیویەتی لەو ماوەیەی رابردوودا میقداد شەریفی 16 كارمەندی ئەو سەنتەرەی گۆڕیوەو كەسانی سەر بەمالكی داناوە.
بەپێ ئەو زانیاریانە لەو ماوەیەی رابردوودا چەند جارێك بەرپرسە ئێرانییەكانی تایبەت بەو بوارە میقداد شەریفیان بینیووە.
سپی زانیویەتی ئەگەر ئەو ساختەكارییەی لیستەكەی مالكی بەنیازە بیكات لەرێگای میقداد شەریفیەوە سەربگرێت، ئەوا بۆ دۆستەكانیشی لە ناو لایەنە كوردیەكاندا دەیكات.   
       



PM:11:39:29/04/2014