هەواڵ عوسمان خانمە ئەکتەری ناسراو و هاوسەری هونەرمەندی جوانەمەرگ، پشتیوان بەدەوی لەسەر مەسەلەی هێرشەکانی مەلا هەڵۆ دژی هونەرمەندان هاتە دەنگ.
هەواڵ عوسمان لە تٶڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەناونیشانی " من موسڵمانێکی شانۆکارم" نووسیوویەتی "بە داخەوە كە ھەر ڕۆژەو چینێك لەگەڵ چینێكی تری كۆمەڵگادا دەچن بە گژی یەكدا لە كاتێكدا ھەموومان پەروەردەی ھەمان خاك و ئاوین!!".
هەروەها دەشڵێت "من جگە لەوەی ئیدانەی ھەر زماندرێژییەك دەكەم كە بكرێتە سەر ھونەرمەندان و پەیمانگای ھونەرە جوانەكان كە ئێستاش خۆم بە خوێندكاری ئەوێ دەزانم، لە ھەمان كاتدا دژی ھەر بیرۆكە و دەستدرێژییەك ڕادەوستم بكرێتە سەر ئایینەكەم و پیرۆزییەكانی كە زۆرینەی ھەرە زۆرمان موسڵمانین، تكایە ھونەرمەند و جنێوفرۆشێك مەكەنە بەھانەی ئەوەی سەنگەر لە یەكتر بگرین".
ئەو هونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " موسڵمانێتی بەشێكی گەورەی كلتوری ئێمەیە و باڵاترین ھونەر و ھونەرمەندمان ھەیە گەر لێگەڕێن ئەم ھەموو جوانییە كۆبێتەوە تیاماندا".
لە کۆتایی دا دەڵێت "كەس خۆی نەكات بە خاوەنی ھونەر و ھونەرمەندان چونكە گەر ھونەرمەند ڕاستبكات لەگەڵ ھونەرەكەی و نەتەوەكەی ئەوا ھەمووان دەست لەسەر سنگ دەبن بۆی. ھونەرمەند بیت و كورد بیت و موسڵمان بیت ئەوپەڕی شانازییە!!.