پەرلەمانتارێکی کوردستان وەزارەتی تەندروستی ئاگادار دەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەمتەرخەمی هەبووەو ئەو ٤ کەسەی راگەیەندرا کۆرنایانە، لەناو ئاپۆڕای خەڵکدابوون لە یەکەم پەنگای کۆرۆنا لە " گەشتیاری سەناریا".
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا بەناونیشانی " ئەو کاتەی وتمان فریای کۆرۆنا بکەون گاڵتەیان لێھات!"، نووسیوویەتی " لە ١٢/٢/٢٠٢٠ لەگەڵ کاک دیاری ئەنوەر داوای کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمانمان کرد لەسەر گفتوگۆی ئامادەکاریەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و ناوخۆ، بەڵام داواکەیان نەک بەھەند وەرنەگرت بەڵکو گاڵتەشیان لێھات!".
هەروەها دەڵێت " ئێستە لە کۆمەڵگەی گەشتیاری سەناریا کە یەکەم کۆمەڵەی گەڕاوە لەئێران لەوێ دانراون ئەو ٤ توش بووە ئاشکرابووە، ئەمانە لەوێ لەو ماوەدا تێکەڵی و بەریەککەوتنیان ھەبووە لەگەڵ ئەو ھاوڵاتیانەی دیکە، بۆیە مەترسی توشبوی دیکەش تاکۆتایی ئەم ھەفتە لەئارادایە".
ئەو پەرلەمانتارە مەترسیەکی تر دەردەخات و دەڵێت " لەوە مەترسیدارتر ئەوانەن کەبەقاچاخ گەڕاونتەوەو چونەتە ناو خێزابەکانیان و ئەگەری گواستنەوەو توشبوون زیاتر دەکەن! سەرەڕای ئەوە ئێمە کەمی شوێنی چاودێری و مانەوەی ئەو توشبوانەمان ھەیە گەر زیاد بکەن".
ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی تووشبوونی ٤ کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند کە لەو خەڵکانە بوون کە لە پەناگیری تەندروستیدا بوون دوای گەڕانەوەیان لە ئێران.