محەمەد عەلاوی لە پێکهنانی کابینەی نوێ کشایەوە

پێش ئەوەی وادەکەی بەرۆژێک تەواوبێت، محەمەد عەلاوی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ کشایەوە.

 
ئەمشەو ١ی ئازار محەمەد عەلاوی کەسایەتی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنای کابینەی نوێ، لەو ئەرکە کشایەوەو بەنامەیەک سەرۆک کۆماری عێراقی ئاگادار کردەوە.


دەستبەردرابوون لەو ئەرکە دوای ئەوە دێت کە دووجار نەتوانرا رێژەی تەواوی پەرلەمانتارانی عێراق کۆبکرێتەوە بۆ متمانەدان بە کابینەکەی، ئەمەش پاش ئەوەی زۆرینەی کوردو بەشێک لە سونەکان و بەشێک لە شیعەکان رەتیان کردەوەو، دەمێکێشە خۆپیشاندەران رەتیان کردۆتەوە.

 
هەر ئەمشەو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داوای لەلایەنەکان کرد کە لە ١٥ رۆژدا کەسێکی تر کە جێگای پەسەندی لایەنەکان و عێراقییەکان بێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دیاری بکەن.

 


AM:12:32:02/03/2020