لەهەولێر پارتی یەكەم‌و یەكێتی دووەم

‌جیاکردنەوەی دەنگەکان
لە سنوری پارێزگای هەولێر بەپێی ئەنجامە بەراییەكان هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێژەیەكی زۆر لەپێش لایەنەكانی ترەوەیە‌و، بەپلەی دووەمیش یەكێتی دێت.
بەپێی ئامارە نافەرمییەكان كە لەنوێنەرانی لایەن سیاسییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەولێر بەپلەی یەكەم دێت‌و كێبەركێیەتی تا لە 50% زیاتر بەدەستبهێنێت.
بەپێی ئەو زانیاریە نا فەرمیانە بەپلەی دووەم یەكێتی نیشتمانی كوردستان دێت‌و رێژەی دەنگەكانی لەهەندێك شوێندا دوو هێندەی بزووتنەوەی گۆڕانە.
بەپلەی سێهەم كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دێت كە چەند هەڵبژاردنە لە پارێزگای هەولێر لەپێش یەكگرتووەیەوە.
 بزووتنەوەی گۆڕان كە لەهەڵبژاردنی 21 ئەیلولی 2013 نزیكەی 40 هەزار دەنگ لەپێش یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بوو، ئێستا دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەیان كردووە‌و ئەو لایەنە دەبێتە هێزی سێهەم.
بەپێی هەندێك ئانجامیش كە ماڵپەری خەندان بڵاویكردۆتەوە رێژەی دەنگەكان بەم شێوەیەیە: به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ 100 بنكه‌ی‌ هه‌لبژاردن له‌ناو شاری‌ هه‌ولێر، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان 83 هه‌زار هه‌شت سه‌دو بیست ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان 33 هه‌زارو پێنج سه‌د ده‌نگ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 15 هه‌زارو سه‌دو نه‌وه‌ت ده‌نگ و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان 14 هه‌زارو 587 ده‌نگ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان 6 هه‌زارو بیست ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.



AM:09:51:01/05/2014