پێشانگایه‌كی دیكه‌ی ده‌رمانی گیایی داخرا
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت" به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی ده‌رمانی رێگه‌پێنه‌دراو له دوكانی پۆشاكی ئافره‌تاندا، پێشانگایه‌كی فرۆشتنی ده‌رمانی گیایی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2020/3/5) له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌بونی ده‌رمانی رێگه پێنه‌دراو له پێشانگایه‌كی فرۆشتنی پۆشاكی خانماندا، بریكاری كۆمپانیای ئه‌لفای ئۆكرانی بڕێك ده‌رمانی له‌وێ شاردوه‌ته‌وه و به كڕیارانی ده‌فرۆشێت".
وتیشی" ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌رمانی گیایی ده‌فرۆشن رێگه‌یان پێ‌نادرێت مامه‌ڵه به‌و ده‌رمانانه‌وه بكه‌ن له‌لایه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه بۆ نه‌خۆشی ده‌نوسێت چونكه ده‌رمان پێوستی به كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای خۆی هه‌یه".
وتیشی" هه‌ر پێشانگایه‌ك ده‌رمانی رێگه‌پێنه‌دراو له شوێنی دیكه بشارێته‌وه و بیفرۆشێت شوێنه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
رونیكرده‌وه: فرۆشتنی ده‌رمان پێویستی به رێنمایی و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و كاتی به‌كارهێنان هه‌یه كه ته‌نها دكتۆری ده‌رمانساز ده‌توانێت له ده‌رمانخانه‌كاندا ئه‌و رێنماییانه به نه‌خۆشه‌كه بڵێت یان یاریده‌ده‌ری ده‌رمانساز به‌مه‌رجێك له‌ژێر چاودێری دكتۆری ده‌رمانسازدا بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وكرد" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
PM:02:16:05/03/2020