وەزارەتی تەندروستی: ئەو مامۆستا ئاینییەی گیانی لەدەستدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند" ئەو مامۆستا ئاینییەی لە سلێمانی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گیانیلەدەستدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو".

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا لە بەغدا راگەیەندراوە و هەمان ئەنجامی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستانی هەبووە.

دەشڵێت" هاوشێوەی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئەو هاووڵاتییە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، دوو کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

 

 


PM:12:09:06/03/2020