کۆمسیۆن: د.نەجمەدین کەریم
لەمالیکی دەنگی زیاتر هێناوە

‌نەجەمدین کەریم یەکەمی بێ رکابەرە
سیروان ئەحمەد، کۆسیاری کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایدەکات کە د. نەجمەدین کەریم سەرۆکی لیستی یەکێتی لەپارێزگایی کەرکوک، لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنگی زیاتر بدەستهێناوە.
ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، سیروان ئه‌حمه‌د لەلێدوانێکیدا بە سپی میدیایی راگەیاند  "ڕێژەی دەنگەکانی د.نەجمەدین لەپارێزگایی کەرکوک، لە دەنگەکانی ژمارە یەکی دەوڵەتی یاسا، کەنوری مالیکییە، لەبەغداد دەنگی زیاتری هێناوە".
هەروەها سیروان نەشی شاردەوە کە یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی زیادی کردوە لەکەرکوک‌و رەنگە زیاد لەنیوەی کورسیەکانی ئەو پارێزگایەش بەرێتەوە، بەتایبەت دەنگی لەناوچەکانی تورکمان‌و عەرەبەکانیش هێناوە کە جاری پێشوو چوار دەنگ بوو، ئەم هەڵبژاردنە 600 دەنگی بەدەستهێناوە".
د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری ئێستایی کەرکوک، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیەو پزیشکی تایبەتی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق‌و سەرۆکی لیستی یەکێتیە لەپارێزگایی کەرکوک‌.


PM:02:08:01/05/2014