خولی ئیسپانیا رادەگیرێت



یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە یارییەکانی خولی لالیگا رابگرێت.
یەکێتیەکە لە ئێستادا بڕیاریداوە  یارییەکان بۆ دوو هەفتەی داهاتوو بە بێ هاندەر بەڕێوە ببات،بەڵام بەهۆی ترسی زیاتر لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریداوە  خولەکەش رابگرێت.
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای رەسمی پێشکەشی رابیتەی لالیگا کرد بۆ راگرتنی خولەکە، بڕیارە سبەی پێنجشەممە بڕیاریا کۆتایی لەسەر بدرێت و هەموو ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن خولەکە بۆ دوو هەفتە رابگیرێت.

لە ئێستاشدا چەند یارییەک لە خولەکانی ئەوروپا راگیراوەو بە بێ هاندەر ئەنجام دەدرێت.



PM:10:42:11/03/2020