دومای رووسی دەستور هەموار دەکەنەوە تا پۆتین بکەنەوە بە سەرۆک

ئەنجومەنی دۆمای رووسی بەزۆرینە بڕیاری دا کە دەستکاری دەستوری وڵاتەکەی بکات، تا جارێکی تر رێگا بدات بە پۆتین لە ساڵی ٢٠٢٤ دا خۆی هەڵبژێرێتەوە.

ئەنجومەنی دۆما ( بە ئەنجومەنەی نزمەکەی ناسراوە ) کە ٤٥٠ ئەندامە ئەمڕۆ خوێندنەوەی سێهەمی بۆ پڕۆژەکە کردو ٣٨٣ی ئەندام دەنگی پێداو، هیچ ئەندامێک دژی پرۆژەکە دەنگی نەداو، تەنها ٤٣ پەرلەمانتار دەنگیان نەداو ٢٤ ئەندامیش ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

پۆتین لە ١٥ی کانوونی دووەمدا داوای لە ئەنجومەنی فیدراڵی کرد کە هەندێک بڕگەی دەستور هەمواربکەنەوە.

ئەم هەموارە کە ئەنجومەنی دۆمای رووسی ئەمڕۆ بەزۆرینە بڕیاری لەسەر دا، پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێ ئەنجومەنی فیدراڵیش ( ئەنجومەنە باڵاکە )هەیە، تا بچێتە بەردەم دادگای دەستوری رووسیا، ئەگەر لەوێ پەسەندکرا لە مانگی نیساندا دەخرێتە ریفراندۆمەوە.

 


AM:12:31:12/03/2020