خولی ئیسپانیا راگیرا



یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەمڕۆ بەرەسمی یارییەکانی خولەکەی راگرت، ئەمەش بەهۆی ترس لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
یەکێتیەکە خولەکە بۆ دوو هەفتەی داهاتوو رادەگرێت و تا ئێستا کاتی دەستپێکردنەوەی دیاری نەکردووە.
ئەمە لە کاتێکە لە وڵاتی ئیسپانیا زیاتر لە ١٠٠٠ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمەش وای لە ئەو یەکێتیە کردووە خولەکە رابگرێت.
رۆژنامەکانیش رایدەگەیەنن چەندین ملیۆن یۆرۆ زیانی دارایی بەر ئەو خولە دەکەوێت.




PM:06:40:12/03/2020