تەندروستی سلێمانی: لە مانگێکدا دوو هەزار و ٨٢٢ نەخۆشی شەکرە بینراون
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی دووی ئەمساڵدا دوو هەزار و ٨٢٢ نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكانی سلێمانییان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
لەو ژمارە سەردانەی هاووڵاتییان بۆ سەنتەرەكە ٢ هەزار و ٦٢٢ نەخۆشیان دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەرین و ١٩٣ كەسی دیكەیان لە ئاوارەكانی عێراق پێكهاتوون و ٧ كەسیشیان لە ئاوارەكانی دەرەوەی عێراقن.
لە ئامارەكەدا ئاماژە بە ڕەگەز و تەمەنی نەخۆشەكان كراوە، هەزار و ٧٤٨ کەس لەوانە لە رەگەزى نێر بوون و هەزار و ٧٤ کەسیشیان لە رەگەزى مێ بوون و تەمەنى نەخۆشەکان بە گشتى لە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠ ساڵدا بوون.
PM:08:58:14/03/2020