لەدهۆك بەهەموو لایەنەكان ناگەنە نیوەی پارتی

‌پارتی لە دهۆک بێ رکەبارە
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی پارێزگای دهۆك دەنگی هەموو لایەنەكان ناگەنە نیوەی پارتی دیموكراتی كوردستان.  
هەرچەندە دەنگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك زیادیان كردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا بەهەموو لایەنەكان ناگەنە نیوەی دەنگەكانی پارتی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نوێنەرانی لایەنەكانەوە لەدهۆك دەست سپی میدیا كەووتوە، پارتی زیاتر لە 320 هەزار دەنگی هێناوە، یەكگرتووی ئیسلامی زیاتر لە 56 هەزار دەنگی هێناوە، یەكێتی زیاتر 35 هەزار، گۆڕان زیاتر لە 22 هەزار‌و كۆمەڵیش زیاتر 4 هەزار دەنگ.  



AM:10:24:03/05/2014