دهۆک.. لافاو زەرەری لە ٣٠٠ خانوو ٣٠ ئۆتۆمبیل داوە

بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە لەچەندان شوێن لافاو هەڵساوە، بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک لە زۆر شوێن زەرەری بەرچاوی داوە.

 

بەرپرسانی ئیداری و شارەوانی پارێزگاکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو لافاوە تا ئێستا هیچ زەرەریکی گیانی بەداوە نەبووە، بەلآم زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیاتر لە ٣٠٠ خانوو زەرەری جۆراو جۆری قورس و سووکیان لێکەوتووە، هەروەها زیاتر لە ٣٠ ئۆتۆمبیل کەوتوونەتە ژێر ئاواوە، زیانی زۆریش بەر دوکان و بازاڕەکان کەوتووە.

 

لافاوەکە بەشیوەیەکی بەرچاو کاریگەری خراپی لە شاری زاخۆ کردووەو، زۆربەی رێگاو بانەکان داخراون و زەرەی زۆری لەو شارە داوە.

 

تا ئێستا بارانبارینی بەخوڕ لەو شارەو شارەکانی کوردستان بەردەوامە و تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی کەمکردنەوەی زیانەکان..

 

کەشناسی ئەمڕۆ رایگەیاند کە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت.



PM:01:21:18/03/2020