لە ئێران ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند" تا ئێستا ٢٣ هه‌زار و ٤٩ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

 

ئەمڕۆ دووشەممە کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد" ژمارەی توشبوانی ئەو وڵاتە گەیشتوەتە ٢٣ هەزار و ٤٩ کەس".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" لە ماوەی ٢٤ كاتژمیری رابردوودا ١٢٣ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە مردوون گەیشتە  هەزار و ٨١٢ كەس".

 

 

 




ئه‌م بابه‌ته ‌304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:46:23/03/2020