راوێژکارێکی سەرۆک کۆمار بریندار دەکرێت



لە گوندێکی شارۆچکەی خەلیفان دوو برا کە پاسەوانی راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراقن، دەبێتە دەمەقاڵەیان و یەکێکیان ئەوی دیکە دەکوژێت و راوێژکارەکەی سەرۆککۆماریش بریندار دەبێت.

 
 
ماڵپەڕی "رووداو" بڵاویکردەوە کە کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری شارۆچکەی خەلیفان رایگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو برا دروستبوو، یەکێکیان براکەی خۆی بە دەمانچە کوشتووە".

 
 
لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری شارۆچکەی خەلیفان دەشڵێت "لە رووداوەکەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان سەروەت حوسێن ئاغا، راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراقە و هەردوو براکەش پاسەوانی ئەو راوێژکارەی سەرۆککۆماری عێراقن".

 
 
کاروان کەریمخان ئاماژەی بەوەش کرد "هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و هەردوو بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون".

 


PM:04:30:28/03/2020