تەندروستی راپەڕین ئاگاداری نامەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە ئاگادارینامەیەک بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی بڵاودەکاتەوە.


لەو راگەیاندنەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین هاتووە" ئاگاداری بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لەبەروار ی 3/1 تاوەکو 3/14 گەڕاونەتەوە، سبەینێ دووشەممە بەرواری 30ـ3 ـ 2020 لەسەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکانی ڕانیە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی سامپڵ لێیان، بۆمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین".

 
چەند رۆژێکە وەزارەتی تەندروستی داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە لەدەرەوەی وڵاتەوە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە گەڕاونەتەوە کوردستان سەردانیان بکەن بۆ پشکنین.

 


PM:07:12:29/03/2020