یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناسراو بە { یۆفا} هەستا بە دیاری کردنی ناوبژیوانی هۆڵەندی { بیورن کیبێرز} بۆ بەڕێوە بردنی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید کە وا بریارە لە ٢٤ ی ئەم مانگە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک بە کاتی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە ئەم داوەرە تا ئێستا ، ٦٨ یاری بۆیانەکان لە پاڵەوانێتیە جۆر بە جۆرەکانی ئەوروپا بەڕێوە بردووە ، کە چواریان لە چامپیۆنس لیگەو سیانیان لە یۆرۆپا لیگە کە ئەمساڵ بە ڕێوەی بردووە.
شاهۆ فایق