هەولێر،دوای كەمتر لەچوار رۆژ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەنرێت
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەولێر کۆتایی پێھات و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەتیش چەند قۆناغێکی بریوە، دوای کەمتر لە چوار رۆژی دیکە دەرنجامی کۆتایی رادەگەیهنرێت.
لهوبارهوه وتەبێژی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان به ئاژانسی ئانادۆڵی راگهیاند: "دوای ئەوەی دەنگەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا گەڕایەوە ھەولێر، لە ھۆڵەکانی ھاڤانە و ئاشتی و مەسایە کە کۆی ویستگەکانی ٢٣٣٩ لە خۆ دەگرێت، گشتیان تەواو بوون و کردارەکانی دووبارەکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی پێھاتووە."
سەبارەت بە دەنگدانی تایبەتیش وتەبیژی کۆمسیۆن وتی: "دەنگدانی تایبەت لەشاری ھەولێر کە لە ٢٨٩ بنکەی دهنگدان بەرێوەچوو، ٤ بنکەیان تایبەت کرا بوو بۆ ئاوارەکانی پاریزگای ئەنبار و ٣٣ بنکەی دیکەشیان بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و ئەوانی دیکەش بۆ ھیزەکانی ناوخۆ و زیرەڤانی تەرخان کرابوون".
سەبارەت بە دوا وادەی دیاریکردنی دەرنجامەکەش وتەبیژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر وتی: "راگەیاندنی دەرنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان چەند رۆژیک دەخایهنێ، کە پێمان وایە چوار رۆژ تیپەر ناکات."
PM:04:05:07/05/2014