لەماوەی یەك مانگدا لیژنە هاوبەشەكان زیاتر لە سێ سەد شوێنیان داخستووە

لەمانگی ئازاردا لیژنەهاوبەشەكان زیاتر لە 6 هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە و لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەهۆی سەرپێچیەوە "345" شوێن داخراون و زیاتر لە شەش سەد شوێنیش رووبەڕووی سزای یاسایی كراونەتەوە.

 
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئازاری بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بەپێی ئامارەكە لەو مانگەدا لیژنەكان سەردانی (6) هەزار و (379) شوێنیان كردووە و بە ووردی لە چۆنیەتی پابەندبون و جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكان (637) شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و (424) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن. بەھۆی جۆرەكانی سەرپێچیەكانەوە (345) شوێن داخراون و لەبەرامبەر سەرپێچیەكانیان سزادراون و (2) شوێنیش رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە.

 
لە ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، لە مانگی ئازاردا بڕی "68" تۆن و پێنج سەد كیلۆگرام موادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو زیان بەخش لە ناوبراوە.

 
بە پێی رێنماییەكانی لیژنە ھاوبەشەكان ھەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە



PM:05:13:02/04/2020