کەشناسی: سبەی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند سبەی بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، هەرچەندە لە ناوچە شاخاویەکانی هەولیر و دهۆک کەمێک باران دەبارێت.

 

کەشناسی ئەمشەو رێژەی بارانبارنی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە:

بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم
پیرمام 0.6 ملم
زاخۆ 0.2 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 0.2 ملم
كانی ماسی 6.4 ملم
مانگیش 0.4 ملم
سۆران 19.2 ملم
چۆمان 3.6 ملم



PM:10:44:02/04/2020