وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆناو بەرگرتن لەزیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە دەركرد و راشیگەیاند" بۆماوەی ٤٨ كاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەكرێت و هەركەسێكیش سەرپێچی بكات سزا دەدرێت، بڕیارەکە لە کاتمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆی ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ جێبەجێدەکرێت".

 

بە پێی یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، سەرجەم مارکێت و نانەواخانەکان، دادەخرێن جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر کە کراوە دەبێت، هاوکات دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت بەمەرجێک وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێویستە پێشوەختە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بکەن و لەکاتی وەرگرتنی مووچە مەودای دوو کەس لە دوو مەتر کەمتر نەبێت. 

 

ده‌قی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم:



PM:10:45:03/04/2020