لە سلێمانى قەدەغەى هەموو جوڵەیەک دەستى پێکرد

سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند" لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک دەستپێدەکات".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا:

لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک بە پێی بەیانی ژمارە (٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەکات.

لە هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.

پێوسیتە هەموو هاوڵاتیانی بەڕێزو کۆی داموودەزگاکان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەکان بن. بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموان.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

٤ / ٤ / ٢٠٢٠




PM:01:15:04/04/2020