وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" ١٨ کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری هەولێر تۆمارکران".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ٨ پیاو و ٦ ئافرەت و ٤ منداڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن".
کۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەکەی گەڕەکی کارێزان بووە ٣٢ تووشبوو.