وەزیری تەندروستی: ١١ گەڕەکی شاری هەولێر کەرەنتین کران

وەزیری تەندروستی هەرێم کەرەنتین کردنی ١١ گەڕەکی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەهۆی بوونی تووشبووانی کۆرۆنا ١١ گەڕەکی شاری هەولێر وەک، (کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ ئەحمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی، ٩٤ی باداوە) کەرەنتین کران".

 

لە هەرێمی كوردستان ٢٨٨ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون لەو ژمارەیەش سێ كەس دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٨٨ كەسیش چاكبونەتەوە.

 


PM:12:38:07/04/2020