به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه رایگه‌یاند" پشكنینى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ ٦٠ هاوڵاتى سنوره‌كه ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت هیچیان تووشى ڤایرۆسه‌كه نه‌بوون".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەشی پاراستنی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەک سامپڵ بەشێوەی هەرەمەکی لە سنووری قەزای کۆیە وەرگیران".
تەندروستی ڕاشیگەیاند" خۆشبەختانە هەر ٦٠ سامپڵەکە ئەنجامەکەیان پاك دەرچوون".