ڤیدیۆ.. سێرێل فەتاح سووکە سەمایەک دەکات

سێرێل فەتاح خانمە گۆرانیبێژی ناسراو لە دیمەنێکی ڤیدیۆدا بەدەم گۆرانییەکەوە سووکە سەمایەک دەکات.

 
ئەو گرتەیەی سیرێل کە لە ئینساتگرام و فەیسبووک بڵاویکردوونەتەوە، هەوادارانی سەرسام کردووە. 

 
لەو ڤیدیۆ نوێیە کە پێدەچێت سیریل بیەوێت لەشولاری باریک و رەشیقی پێشانی هەوادارانی بدات، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش خۆی نمایش دەکات.


سیریل ماوه‌ی 24 ساڵه‌ له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جییه‌ و خاوه‌نی دووكچ و كوڕێكه‌، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كاری وه‌رگیران ده‌كات و ماوه‌ی ١٣ساڵ بوو‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووەوە، ساڵی پاری ژیانی نوێی هاوسەری لەگەڵ نەبەرد جوامێر دروستکرد.


سیریل فەتاح لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی تۆمارکراوە، جگە لەوەش چەند گۆرانییەکی بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، لە ئێستاشدا لە وڵاتی سوید ژیان بەسەردەبات.

 


PM:09:59:10/04/2020