" تا ئێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم "

هەرچەندە هەموو سەرەتای مانگێک لە ٥ ی مانگی نوێوە دەستدەکرا بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەلآم تا ئێستا هیچ وادەیەک دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دانەنراوە.

 

لەهەندێک سەرچاوەی میدیایەوە کە لەزاری بەرپرسانەوە بڵاوکرانەوە، بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ دابەشبکرێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە مووچە دوا دەکەوێت و تا ئیستا هیچ وەدایەک دانەنراوە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی.

 

دواکەوتنی مووچە لە کاتێکدایە کە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردوودا قسە لەسەر کەمهێنانی بڕێکی زۆر لە داهاتی هەرێم دەکرێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و ئەو دۆخە نوێ ئابوریەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناویەتە ئاراوە.

 

هەموو مانگێک هەرێم پێویستی بە بڕی ٨٩٤ ملیار دینار هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، لەو بڕە لە ٥١% ی کە دەکاتە ٤٥٣ ملیار دینار لەبەغداوە  دێت و ئەو دوای لە داهاتی نەوت و ئەو یارمەتییە کەمە دابەشکرێت کە مانگانە ئەمەریکا وەک یارمەتی دەیدات بە هێزی پێشمەرگە.

 

 



PM:08:10:13/04/2020