ئاوات شێخ جه‌ناب: به‌ مه‌رج نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كه‌ین

وەزیرى دارایى حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند" لەگەڵ بەغدا رێککەوتون کە رۆژانە (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکەن، بەمەرجى ناردنى سەرجەم شایستە داراییەکانى هەرێم لەلایەن بەغداوە".

 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان به‌ماڵپه‌ڕی سبه‌ی حزبه‌كه‌ی رایگەیاندووه‌" لەگەڵ بەغدا رێككەوتن كراوە رۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی ئەوان بكەین و ئەوانیش مووچەمان بۆبنێرن، هاوکات ماوەى پێنج ساڵە عێراق هیچ بڕە پارەیەکى مووچەى بۆ هەرێم زیاد نەکردووە و تەنها مووچەى (٦٨٢) هەزار مووچەخۆر رەوانەى هەرێم دەکات، لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و ٢٠٠ هەزار فەرمانبەر هەیە".

 

باسی لەوەشكردووە: بەمزوانە وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات لەسە ئەو پرسە.

 

ئه‌مەش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ چوار مانگ و نیو له‌ساڵی ٢٠٢٠ تێپه‌ڕیووه‌، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی ١ی ئه‌مساڵی دابه‌ش نه‌كردووه‌. 

 
 
 


PM:08:22:17/04/2020