وێنە.. شارا ئیبراهیم نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاودەکاتەوە

دوای دابڕانێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان، شارا ئیبراهیم ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.


شارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە جوانیەکەی بۆتە مایەی سەرنجی هەوادارانی و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بینەرێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە.


شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.



شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.




PM:01:14:25/04/2020