باوکی بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری پێشووی یەکێتی لە تورکیا کۆچ دوایی کرد

" یاسین مستەفا فەتاح " باوکی نوێنەری پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا بەهرۆز گەڵاڵی، ئەمشەو کاتژمێر ١٠ی شەو لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

 

" یاسین مستەفا فەتاح " ناسراو بە مام یاسین گەڵاڵی دوای نەخۆشیەکی کووشندەی درێژ خایەن ئەمشەو لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

 

مام یاسین گەڵاڵی کە لەتەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی ١٩٦١ەوە تا ١٩٧٥ پێشمەرگە بووە لە ریزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و مامی شەهید کاردۆ گەڵاڵی پێشمەرگەی دیاری ناوچەی هەولێر بووەو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر بووە.

 

لە پەیوەندیەکدا بەهرۆز گەڵاڵی بە " سپی " راگەیاند" هیوادارین کەس ئەرک نەکێشێت و سوپاسیان دەکەین، لەبەر ئەو دۆخە ناسروشتیەی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تیایدا دەژی، پرسە بۆ باوکم دانانێین".

 

 



PM:11:14:26/04/2020