لە قه‌زای سۆران ١٠ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا راگەیاندرا

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند" لە قه‌زای سۆران ١٠ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆماركراوە". 

 

کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردەوە" بە داخەوە ئەوەی لێی دەترساین ، لە سۆران ئەوڕۆ ڕوو بە ڕوومان بووەوە، لە ھەواڵێکی ناخۆشدا ئەمڕۆ ١٠ پشکنین لە سۆران پۆزەتیڤ دەر چوون،  واتە ١٠ کەس ھەڵگری ڤایرۆسی خەتەرناکی کۆڕۆنان ، دیارە ھۆکارەکە بەریەککەوتن بووە ، ئەوە دوای ئەوەی کە باری  سۆران زۆر بەرەو باشی چوو بوو لە کۆنترۆلی ئەو پەتایە خەتەرناکە".

 

وتیشی" بۆیە ئێمە ناچارین ڕێکارەکانی خۆ پاراستن توند بکەینەوە ئەگەر خەڵک ھاوکار نەبێ لە بازار و گەڕەکەکان ئەوا پێداچوونەوە بە ھەموو ئاسانکاریەکان دەکرێ کە کردومانە، ھەر گرد بوونەوەیەک لە بازار و مزگەوت و شوێنەکانی تر قەدەخەیە".

 

ڕاشیگەیاند" ئێستا سەلامەتی خۆتان بە دەست خۆتانە ، یان دەبێ شار و ماڵەکانمان نەخۆش بکەین یان دەبێ ئەو حالەتە نوێیە بە جدی وەر بگرین و ھاوکاری حکومەت بین بۆ کۆنترۆل کردنەوەی، لەگەڵ ھیوای تەندروستی داواتان لێ دەکەین تا ئەو پەڕی ھوشیاری ھوشیار بن".



PM:04:53:28/04/2020