لە هەولێر باوكێك كچەكەی خۆی كوشت و زاواكەشی برینداركرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر پیاوێك هێرش دەكاتە سەر ماڵی زاواكەی و برینداری دەكات و كچەكەشی كوشتووه.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی رابردوو پاش ئەوەی‌ ناکۆکی‌ لە نێوان خه‌زور و زاوایه‌كه‌ی‌ دروستبووە لە ئەنجامدا، لە رێگەی‌ هەڵدانی‌ نارنجۆک بۆ ناوماڵی‌ زاواکەی‌ کچەکەی‌ گیانی لەدەستداوە و زاواکەشی‌ بریندار بووە.

 

تائێستا پۆلیس روونكردنەوەی لەسەر ئەو رووداوە نەداوە و زانیاری لەسەر رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.

 
 
 
 


PM:01:57:30/04/2020