ڕانیە.. هاوڵاتییەك بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند" لە ناحیەی بێتواتە هاوڵاتییەك بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە".

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند" دوێنێ هاوڵاتیەك بەناوی (م.ا.ح )تەمەن ٣١ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی کۆمەڵگای شکارتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای رانیە گیانی لە دەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە" بە وتەی کەس و کارەکەی ناوبراو لە نزیك ماڵی خۆیان بە هۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستداوە".

پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" دوای ئەنجامدانی  توێکاری تەرمەکە لە پزیشکی دادوەری رانیە تەرمی ناوبراو رادەستی کەس و کاری کرایەوە، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روودواەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە".




AM:09:20:01/05/2020