وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە رێگای ئەلکترۆنییەوە، ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢ی ئایار، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌و تیایدا ئاگاداری هاووڵاتییان كراوه‌ته‌وه، ڕۆژانە لە ڕێگەی ئیمەیل و ماڵپەری فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ داوای لینکی سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەکرێت،
له ئاگادارییه‌كه‌دا وەزارەتی ناوخۆ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیكترونی ڕۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 3ی پاش نیوەڕۆ كارایە.
لینکەکە..
https://www.moi.gov.krd/tregapidan/