سبەینێ دەروازەی پشتە دەکرێتەوە

بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، لە سبەینێوە دەروازەی پشتە دەکرێتەوە و جووڵەی بازرگانی تیایدا دەستپێدەکاتەوە.
 

ساماڵ عەبدول ڕەحمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری سبەینێ یەک شەممە ٣ی ئایار٢٠٢٠ دەروازەی پشتە لە سنوری هەڵەبجە بەڕووی شۆفێر و بازرگاناندا دەكرێتەوە".

هەروەها ئاماژە کراوە بەوەی پێویستە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بەیڕەو بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بڕیاری داخستنی دەروازە سنوریە لاوەکیەکانیداوە و ماوەی چەند رۆژێکیشە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ ئەو دەروازانە دەکرێنەوە. 

 

 


PM:12:59:02/05/2020