له شاری به‌سره‌ی خوارووی عێراق، ١٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاکبوونەوەی ١٣ کەس به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كرا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسرە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ شەممە ١٧ حاڵەتی نوێیی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەسرە تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ ٤٦٨ کەس بەرزبووەتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە" كه ١٤ له تووشبووه‌كان به‌ركه‌وته‌ی كه‌سانی تووشبوون و سیانیان دوای ده‌رچونیان له نه‌خۆشخانه ده‌ركه‌وتووه جارێكی تر تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه‌ته‌وه".
ته‌ندروستی به‌سره راشیگه‌یاند" كه به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له به‌سره گه‌یشته ٤٦٨ تووشبوو كه ١٧ یان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٠١٤ یان چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٣٦ یان له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان".